دەنگدانەوە شکاوەکان

Moment is a Kurdish experimental, free-improvisation duo by Khabat Abas and Hardi Kurda. The duo focuses on a moment in which sounds emerge through interaction, reflection, reaction, and interruption. Hardi and Khabat want to share their experience of sound-making with the audience, offering a world of sounds and noises from East to West.

This album is a collection of live performances by Khabat and Hardi between 2016 and 2020.

مۆمێنت (سات) گروپێکی کوردی دووانیە لەلایەن خەبات عەباس و هەردی کوردە، کە سەرنج دەدەن بە هونەری موزیکی سەردەم، تاقیگەری، خۆژەنینی ئازاد و نۆیز

ئەم گروپە گرنگی دەدات بەو ساتەی کە دەنگ دروستدەبێت لەرێگەی خۆژەنین بە بێ خۆ ئامادەکردن، لە دەرئەنجام دەنگەکان بەریەک دەکەون، وەڵامی یەکتر دەدەنەوە و یەکتر دەپچرێن لەو ساتەدا. لە هەمان کاتدا لە رێگەی سەربەخۆی نمایشی شێوەی بەکارهێنانی ئامێرەکانیان و شتومەکی رۆژانە ساتێک دروستدەکەن بۆ ئەوەی بوارێک برەخسێنن بۆ ئەو دەنگانەی کە چاوەروان نەکراو و کتوپر دێن لە کاتی ژەنیندا

هەردی و خەبات لە رێگەی ژەینینەکانیانەوە دەیانەوێت پرۆسەی دروستکردنی دەنگ ئاڵوگۆر بکەن لەگەڵ گوێگردا. لەم رێگەیەوە گوێگریش بتوانێت تێروانینی خۆی دروستبکات بۆ گوێگرتن لە دەنگاکان،و ئەزمونێکی تری گوگرتن دروستبکەن لە جیهانێک لەو دەنگ و نۆیزانەی لە رۆژهەڵاتەوە دەستبێدەکات بۆ رۆژئاوا.

ئەم ئەلبومە کۆکراوەی چەند کۆنسێرتێکە لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠

$8.00