کانی کوردە
کانی کوردە
دەربارەی ئەم چالاکییە
ئەزموونێکی گوێگرتن لە ڕادیۆی بەکۆمەڵ لەناو گەشتێکی پاسی شاردا. بە گۆڕینی پاسەکە بۆ ژینگەیەکی نمایشی جوڵاو، بەشداربووان کۆنتڕۆڵی دیمەنی فرێکوێنسی ڕادیۆییەکان دەکەن کە لە مێژە یادەوەری کۆمەڵایەتی شارەکانی کوردستانیان لە شێوە داوە. گەشتەکە لە ڕێگەی پەخشە کۆڕاتۆرەکانەوە – پارچە هەواڵەکان، گۆرانییەکانی ڕزگاریخوازی و دەنگەکانی ڕابردوو – ئەو گەشتە کەشوهەوای ناوازەی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی زیندوو دەکاتەوە کە ڕۆژێک ژیانی ڕۆژانەی لە پاسەکانی ناو شاری سلێمانی پێناسە دەکرد. لە ڕووی مێژووییەوە پاسەکان زۆر زیاتر بوون لە گواستنەوە؛ ئەوان ژینگەی کۆمەڵایەتی زیندوو بوون کە خەڵک چیرۆکیان تێدا ئاڵوگۆڕ دەکرد، هەواڵەکانیان هاوبەش دەکرد و چاودێری یەکتریان دەکرد. لەگەڵ گەشەسەندنی ئابووریدا ئەم کولتوورە پاسە کاڵ بووەتەوە و کردەی کۆمەڵایەتی گوێگرتن جێگەی خۆی لە ژیانی شاردا لەدەستداوە. بە گردبوونەوە لە ناو پاس بۆ ئەوەی پێکەوە گوێبگرن، ئەو بۆنەیە هەستێکی خەمخۆری و سەرنجی بەکۆمەڵ هەڵدەگیرسێنێتەوە، گرنگی گوێگرتنی هاوبەش لە پەروەردەکردنی یەکڕیزی و لێکتێگەیشتنمان بیردەخاتەوە – بەتایبەتی لەو کاتانەی کە کۆمەڵگەی کوردی پێویستی بە یەک دەنگ و یەک گوێ هەیە. ئەم گەشتە گوێگرتنە ڕادیۆییە بانگهێشتی بەشداربووان دەکات بۆ دووبارە دۆزینەوەی هێزی گوێگرتن و وەرگرتنەوەی ژینگەی گشتی بۆ پەیوەندی و ڕەنگدانەوەی کولتووری.
