سپەیس٢١ پەرە بە هونەری دەنگی و موزیکی هاوچەرخ دەدات لە کوردستان، لەوانە موزیکی ئەزموونی، ئەلیکترۆنی، نۆیز، ئیمپرۆڤیزەکردنی ئازاد، و ئەرشیفی دەنگی کوردی. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە سپەیس٢١ نمایشی دەنگی و کۆنسێرتەکانی لە شاری سلێمانی و شارەکانی دیکە ڕێکخستووە، کە لە بەرهەمی هونەرمەندانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لە فەزای گشتیدا. دیدگای سپەیس٢١ گرنگیدانە بە ئەزمەنی گوێگرتن لەڕێگای گۆڕینی فەزای گشتی بۆ گۆڕەپانی هونەری. سەرەڕای ئەوەش، سپەیس٢١ ئامانجیەتی لە ڕێگەی دەنگەوە دیدگا نوێیەکان لەسەر کولتوری ژیانی ڕۆژانەی کوردی بکۆڵێتەوە. بە جەختکردنەوە لەسەر گوێگرتن، سپەیس٢١ هەوڵدەدات بینەران بتوانن ئەزموونی نوێیان هەبێت لەو شوێنانەی کە تێیدا نیشتەجێن و کاردەکەن، ئەمەش تێگەیشتنێکی نوێ لە کۆمەڵگەی نوێ و ئاستەنگی پەروەردە دەکات.
وەک چیاکان گوێبگرن
